چاویارنیوز – ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان چەندان پرسیار ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکەن سەبارەت بە پرۆژەی دروست کردنی مزگەوتی بارزانی.
هاوڵاتیان دەپرسن؛ پاساوی دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە بە ناوی مەلا مستەفا بارزانی لە دۆخی نالەباری ئابووری خەڵکی کوردستان چییە؟
ئەو پرسیارەش دەکەن کە بودجەی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە لە کوێوە هات؟ و ئامانجی سەرەکی دروستکردنی ئەم مزگەوتە چییە؟
جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە کە ئایا بودجەیەکی لەو شێوەیە ناتوانێت بەشێک لە کێشەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات؟
ڕای گشتی هەروەها دەڵێن بۆچی ئەو هەموو پڕۆژە گەورانە بە بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان و بە ناوی بارزانیەکانەوە دروست دەکرێن؟
هاوڵاتیان لە پڕۆژەی دروستکردنی مزگەوتی بارزانی ناڕازین؛ بودجەکەی بارگرانییە بەسەر خەڵکەوە
ئایا بودجەیەکی لەو شێوەیە ناتوانێت بەشێک لە کێشەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات؟
No Comment! Be the first one.