چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم، لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا 2.7 ترلیۆن کورتهێنان لە نێوان داهات و خەرجییەکان هەبووە.
باس لەوە دەکات، کۆی گشتیی داهاتی ناوخۆی هەرێم ( نەوتی و نانەوتی) لەگەڵ کۆی تەمویلی حکومەتی فیدراڵی لەو حەوت ساڵە بریتییە ( ٨٤.٨ ) ترلیۆن دینار، بەڵام لە بەرامبەردا کۆی گشتیی خەرجییە کردارییەکان دەکاتە ( ٨٧.٥ ) ترلیۆن دینار.
بەپێی ئەو زانیارییانە، وا دەردەکەوێت کە ( ٢.٧ ) ترلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە، ئەوە سەرەڕای هەژمار نەکردنی مووچە نەدراوەکان کە بووەتە قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم، کە بریتییە لە خەرجی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران و شایستەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کە قەبارەی کورتهێنان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.