چاویارنیوز _ پشدەر بابەکر نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت : لە ئەدەبیاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەوکاتانەی کە تووشی قەیران و شکست و نیسکۆ دەبێت، هەرگیز ئامادەنییە داوای لێبووردن بکات و ئیعتیراف بکات و بڵێت پرۆژەکەی من شکستی هێناوە، بڕۆن ئەدەبیاتی پارتی بخوێننەوە لەساڵی 1946ەوە تا 2026، یەک داوای لێبووردنی تێدانییە، یەکجاریشی تێدا نییە پارتی بڵێت ئێمە هەڵەمان کرد.
جەختی لەوە کردەوە، بە ریفراندۆم و ئاشبەتاڵ و 16ی ئۆکتۆبەر و کۆڕەو و ئابووری سەربەخۆ، یەک داوایلێبووردنی تێدانییە، پارتی یەک شتی هەیە، هەرکاتێک تووشی قەیران بوو، دوژمنی وەهمی بۆ خۆی دروست دەکات و شکستەکە دەخاتە ئەستۆی خەڵکیتر.
ئاماژە بەوە دەکات، هەموو رۆشنبیرانی کورد دەزانن کە 16ی ئۆکتۆبەر پارتی لێی بەرپرسیارە، چونکە بەویژدانەوە دەیڵێم بەوەی کە بڕیاری ریفرانۆمی دا، بەوەی کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی لەلابوو، بەوەی زۆرینەی ئەو خاکەی کە موقاوەمەی تێدا نەکرا سنوورەکانی پارتی بوون، بەڵام دوژمنێکی وەهمی دروستکردووە و دەڵێت 16ی ئۆکتۆبەر خەتای فڵان لایەن بوو.
پارتی دوژمنی وەهمی بۆ خۆی دروستدەکات
رۆژنامەنووسێک باس لەوە دەکات، پارتی هەرکاتێک دەکەوێتە قەیرانەوە، هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە دروستکردنی دوژمنی وەهمی بۆ خۆی
No Comment! Be the first one.