چاویارنیوز _ ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر و رۆژنامەنووس دەنووسێت، دژایەتیی پارتی بۆ هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ، لەو شوێنەدا نییە کە تەنها وەک یارییەکی سیاسیی دەیبینێت و بیانەوێت بەڕەکە لەژێرپێی پارتی دەربێنن، لە راستیدا پارتی بۆ خۆی باش دەزانێت ئەم هاوپەیمانێتییە دژی ئەو نییە، بەڵکو ترسەکەی لەوە لە پێکدادانی وزەی گەنجانەی ئەوان و داخراوی پارتیدا، وەک دۆڕاو ببینرێت.
باس لەوە دەکات، ئەوەی پارتی لێی دەترسێت، نەخوێندنەوە و قبوڵنەکردنی، خوێندنەوەیەکی هزری و مێنتاڵێتییە، پێکدادانی بیری نوێ و نەوەی گەنج و نوێیە لەگەڵ سیاسیی کلاسیک و بیرکردنەوەی داخراودا، پارتی لەمجۆرە ململانێیانە زۆر دەترسێت، پارتی دەتوانێت بەهەر رێگەیەکی ناسیاسی یان تەزویر و هێزی ماددی و خیانەتیش بێت، رووبوڕووی یەکێتی و نەوەی نوێ بووەستێتەوە، بەڵام کە ململانێکە گەیشتە پانتایی عەقڵ و لۆژیک و پانتایی بیرکردنەوە و پێکدادانی نەوەکان، تێکدەشکێت و زەخیرەی باشی نییە بۆ ئەمجۆرە یارییانە.
وتیشی، ئەمڕۆ پارتی واتێدەگات، لە گۆڕەپانی یارییەکەدا، (یەک) بەرامبەر (سفر) دۆڕاوە و ئەگەر کێشە بۆ یارییەکە دروست نەکات، ئەوا وزەی گەنجانەی هاوپەیمانەکەی بەرامبەری زیاتر تووشی کەشەی دەکات و زیاتریش گۆڵ تۆماردەکەن، بۆیە حەزدەکات کێشە بۆ یارییەکە دروست بکات.
پارتی لە هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ دەترسێت
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، پارتی لە یارییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێدا دۆڕاوە و نایەوێت پێکدادانی نەوەی تازە و نەوەی کۆن قبووڵ بکات
No Comment! Be the first one.