چاویارنیوز _ د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی رەسمیی دۆسێی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی کە بڕیارە بدرێت بە هەرێمی کوردستان گەیاندە دەستەی نەزاهەی فیدراڵی، ئەمەش بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمدا.
باس لەوە دەکات، وەک بەڵێنم دابوو، ئەمڕۆ بە نووسراوی رەسمیی لەسەر ئەو 50 هەزار بەرمیلەی کە دەدرێت بە هەرێم و دەبێت نەوت و بەنزینی پێ هەرزان بکرێت، لە دەستەی نەزاهەی ئیتحادی داوای لێکۆڵینەوەم کرد.
وتیشی، ئەم هەنگاوە ئەنجامی باشی دەبێت و بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی.
ئاماژەی بەوە کرد، واز ناهێنم تا نرخی نەوت و بەنزین لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەکانی دیکەی عێراقی لێدێت.
پرسی گرانیی نرخی بەنزین لەهەرێم یرایە دەستەی نەزاهەی عێراق
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە هەوڵی بەردەوامداین نرخی بەنزین لە هەرێمیش وەک ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقی لێبکرێت
No Comment! Be the first one.