چاویارنیوز – لە کاردانەوەیەکی توند و بێپەردەدا بەرامبەر بە گەندەڵی، هەلپەرستی و داڕمانی ئەخلاقی لە نێو کایەی دەسەڵات و بەرپرساندا، مامۆستا عوسمان گوڵپی ڕەخنەی سەختی ئاراستەی ئەو کەسایەتی و کاربەدەستانە کرد کە لە پێناو پارە، پۆست و دەستکەوتی ماددیدا شکۆ و کەرامەتی مرۆیی خۆیان هەڕاج کردووە.
مامۆستا عوسمان گوڵپی لە پەیامێکی پڕ لە مانادا بە توندی هێرشی کردە سەر کەسانی خۆفرۆش و دەستماچکەرانی دەسەڵات و ڕایگەیاند: «پیسخۆر، نە دەست ماچکردنی بە عەیبە و نە فرۆشتنی متمانە؛ نەفرەت لە پێگە و پارەیەک کە مرۆڤ لە پێناویدا ببێتە پووش». ئەم وتانە لە کاتێکدایە کە شەقامی کوردی بە تەواوی لە دەسەڵاتدارانی چاوچنۆک و بەرپرسانی بێبەها وەرەس بووە، کە بۆ مانەوە لەسەر کورسی و کۆکردنەوەی سەروەت، هەموو بەهایەکی نیشتمانی، ئەخلاقی و متمانەی خەڵکیان کردووەتە قوربانی و وەک نۆکەر و دەستماچکەر لە بەردەم گەندەڵکاراندا دەچەمێنەوە.
No Comment! Be the first one.