چاویارنیوز _ بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری پارتی چوونەتەسەر ماڵی خورشید هەرکی و حەیدەر هەرکی برای، دوای ئەوەی تەواوی ماڵەکەیان شێوێنراوە و ئاسەواری تێکدانیان بە ماڵەکەیەوە جێهێشتووە، کوڕەکانی خەرشید هەرکی و حەیدەر هەرکیشیان دەستگیرکردووە.
بەپێی زانیاریی میدیاکان، هێشتا پارتی ترسی لەکاردانەوەی هەرکییەکان هەیە و هێزێکی زۆری لەشکری تایبەتی گــ.ــوڵانی سەر بە مەنسور مەسعود بارزانی، براوەتە خەبات و تائێستا لەو ناوچەیەدا ماونەتەوە.
عادل عەزیز رۆژنامەنووسی دیاری باشووری کوردستان دەڵێت: دەستگیرکردنی خورشید هەرکی لەناوبردن و تەواوکردنی باڵی نێچیرڤان بارزانییە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەوەی بڕوا بە پارتی بکات، وەک خورشید هەرکی و براکەی لێدێت.
شیلان جەلال دەرگەڵایی نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: پارتی و بارزانی مەنجەڵی ڕەشن، لێیان نزیکبیەوە ڕەشت ئەکەن، لێت نزیکبنەوە هەر ڕەشت ئەکەن. ئەگەر دەسەڵاتت نەبوو، یا ئەتکوژن یا ئابڕووت ئەبەن، چونکە خۆیان بنەماڵەیەکن هەرچی ئابڕووی خۆیانە لەدەست دوژمنیان ناوە و هیچیان لەدەست خۆیان نەماوە، ئەیانەوێ میللەتیش وەک خۆی لێ بکەن.
مەلامستەفا خاڵ و کوڕە خاڵەکانی خۆی کوشتن و زیندەبەچاڵ کردن، چاوەڕێی وەفای بۆ تۆیەکی سۆرانیی هەبێ و تاهەتایە پاڵپشتت بێت؟
کەناڵەکانی پارتی بۆئەوەی هەرکییەکان لێیان رانەپەڕن و دۆخەکە تێکنەچێت پاشکری ناوی هەرکییان لە خورشید هەرکی و براکەی کردۆتەوە و دەنووسن (خورشید لەتیف و حەیدەر لەتیف) بەهۆی تێکدانی ژیانی خەڵک و کوشتنەوە دەستگیرکراون.
No Comment! Be the first one.