چاویارنیوز _ کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستانی سەربە یەکێتی هێرشی توند دەکاتەسەر کابینەی نۆیەم و دەڵێت “ئەم حکومەتە، لە دروشمی کوردستانێکی بەهێزەوە گۆڕاوە بۆ حەوت ساڵ کوردستانێکی بێهێز”.
کەناڵەکە باس لەوە دەکات، کابینەی نۆیەم بەدروشمی گەورە دەستی پێکرد، بەڵام ئاکامێکی کەم و دۆخێکی پڕ لە ململانێ و قەیران هەیە.
رایدەگەیەنێت، تائێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنییە بە ملدان بە مەرج و خواستە ڕەواکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و سوورە لەسەر ئەوەی کە حکومەتێک پێکبهێنێت کە خۆی تێیدا بڕیاردەربێت و لایەنەکانیتریش لە پەراوێزدابن.
<span;>کەناڵی گەلی کوردستان کە زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە دەڵێت: پارتی کوردستانی تووشی قەیران کردووە.
No Comment! Be the first one.