چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین توانیان دووچەکداری تیـرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لەدوو چالاکی جیاوازدا، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا دوو تیرۆریستی داواکراو لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەستگیربکرێن و لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان، ژن و منداڵی یەکێک تیرۆریستەکان رزگارکرا کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.
لەئێستادا تیرۆریستەکان بە ماددەی ٢ لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە.
دوو تیرۆریست دەستگیرکرا
لە راگەیەنراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو چەکداری تیرۆریستی داعشی بڵاوکردەوە
No Comment! Be the first one.