چاویارنیوز _ عەلی دیفاعی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت: گروپە چەكدارەكان بۆئەوەی چەكەکانیان دابنێن، ئەو مەرجەیان هەیە کە چارەسەركردنی پرسی هێزە بیانییەكان و كۆنتڕۆڵكردنی سنوور و ئاسمان، بەشێوەیەك بێت سەروەریی تەواوی عێراق بەدیبهێنرێت.
باس لەوە دەکات، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە شتێك نامێنێت بە ناوی گروپە چەكدارەكان.
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامییەکانی عێراق وتیشی، مەرجەكانی دیكە گروپە چەكدارەكان بریتییە لەوەی كۆنتڕۆڵكردن و رێكخستەوەی چەك لە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بێت و یاسای خانەنشینی و داڕشتنەوەی هەیكەلی حەشدی شەعبیش پەسەند بكرێت
No Comment! Be the first one.