چاویارنیوز – بڵاو کراوەکی حکومەتی هەرێم جیاوازییەکی ڕیشەیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو ئاشکرا دەکات، کە تێیدا پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە پڕۆژە نوێیەکان پشکێکی کەمیان بەرکەوتووە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی گلدانەوەی ئاودا، 9 بەنداوی نوێی دروست کردووە. بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، زۆرینەی هەرە زۆری ئەم بەنداوانە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک جێبەجێ کراون. بەنداوەکانی هەولێر بریتین لە (دوین،گۆمەسپان،بەستۆرە، ئاقوبان،شەوگێڕ و چەمرگە)، لە پارێزگای دهۆکیش بەنداوی “خنس” دروست کراوە.
لە بەرامبەردا،لە تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان تەنیا 2 بەنداو دروست کراون کە بریتین لە بەنداوی “دێوانە” لە دەربەندیخان و “تووڕە جار” لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
لە ڕووی تێچووی داراییەوە، جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ناوچەکاندا دەبینرێت لە کۆی 265.7 ملیار دینار کە بۆ دروست کردنی ئەم 9 بەنداوە تەرخان کراوە، زیاتر لە 234 ملیار دیناری بۆ بەنداوەکانی سنووری هەولێر و دهۆک خەرج کراوە ئەمە لە کاتێک دایە کە بۆ هەردوو بەنداوەکەی سنووری دەربەندیخان و گەرمیان تەنیا نزیکەی 31 ملیار دینار تەرخان کراوە،ئەمەش نایەکسانییەکی گەورە لە دابەش کردنی سامانی گشتی لە نێوان پارێزگاکاندا نیشان دەدات.
جیاوازییەکی زۆری تێدایە لەم کابینەیەدا 30 پۆند دروست کراون کە زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆکن و تەنیا 8 پۆندیان دەکەونە سنووری سلێمانی و گەرمیان خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە پڕۆژەی پۆندەکانی هەولێر و دهۆک سەرجەمیان سپاردنی کاریان بۆ کراوە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە، بەڵام زۆرینەی پۆندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کارکردن تێیاندا وەستاوە و پشتگوێ خراون.
جیاوازی کردن لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی ئاو تەنیا پەیوەندی بە بەنداو و پۆندەوە نییە،بەڵکو لێکەوتەی مەترسیداری لە سەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە جێبەجێ نەکردنی ئەم پڕۆژانە لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆی کەم بوونی ئاوی خواردنەوە،پەک کەوتنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، و زیادبوونی مەترسیی لافاو. هەروەها ئەم جیا کارییە زیان بە پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی لەو ناوچانە دەگەیەنێت کە پڕۆژەکانیان تێدا ئەنجام نەدراوە.
کابینەی نۆیەم و سیاسەتی پەراوێزخستن؛
چۆن لە کابینەکەی مەسرور بارزانی سلێمانی و گەرمیان لە ئاسایشی ئاو بێبەش کراون؟
جیاوازییەکی زۆری تێدایە لەم کابینەیەدا 30 پۆند دروست کراون کە زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆکن و تەنیا 8 پۆندیان دەکەونە سنووری سلێمانی و گەرمیان خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە پڕۆژەی پۆندەکانی هەولێر و دهۆک سەرجەمیان سپاردنی کاریان بۆ کراوە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە، بەڵام زۆرینەی پۆندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کارکردن تێیاندا وەستاوە و پشتگوێ خراون.
No Comment! Be the first one.