چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئەمەریکا تا ئێستا چوار جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکان، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
هەڵبژاردەی نیشتمانی بالەی پیاوانی ئەمریکا لە تامەزرۆیی بردنەوەی خولی نەتەوەکاندا ماوەتەوە؛ تیپێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا چوار جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی پێشبڕکێکە، بەڵام لە هەر چوار یاری کۆتاییدا نەیتوانیوە میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.
ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار گەیشتنە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکان و بە ڕووسیا دۆڕان و بە میدالیای زیو ڕازی بوون. دوای سێ ساڵ لە یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بە فەرەنسا دۆڕان،و جارێکی دیکە پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
چیرۆکەکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا دووپات بووەوە؛ ئەمجارەیان ئەمریکا لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و بەم تیپە دۆڕا و سێیەم میدالیای زیوی لە خولی نەتەوەکاندا بەدەستهێنا.
لە دوایین یاری کۆتاییدا، ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦ ڕووبەڕووی پۆڵەندا بوونەتەوە، دوای پێشبڕکێیەکی پێنج کۆمەڵە، بە ئەنجامی 3-2 دۆڕان و چوارەم میدالیای زیویان لە خولی نەتەوەکاندا بەدەستهێنا.
بەم شێوەیە سەرەڕای ئەنجامدانی چوار یاری لە یاری کۆتاییدا، هێشتا ئەمریکا نەیتوانیوە یەکەم میدالیای زێڕی خۆیان لە خولی نەتەوەکاندا بەدەستبهێنێت؛ تامەزرۆییەک کە ئێستا بۆتە یەکێک لە سەیرترین ئامارەکان بۆ ئەم تیپە لە تۆپی بالەی جیهانیدا.
ئەمریکا تامەزرۆی مەدالیای زێڕی خولی نەتەوەکانە
هەڵبژاردەی نیشتمانی بالەی پیاوانی ئەمریکا لە تامەزرۆیی بردنەوەی خولی نەتەوەکاندا ماوەتەوە؛ تیپێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا چوار جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی پێشبڕکێکە، بەڵام لە هەر چوار یاری کۆتاییدا نەیتوانیوە میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت
No Comment! Be the first one.