چاویارنیوز _ بایرن میونشن داهاتووی یەکێک لە بەهرەمەندە لاوەکانی دیاریکرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سکای ئەڵمانی و ترانسفێرمارک، “تیم بیندر” هێرشبەری تەمەن 19 ساڵ لەگەڵ بایرن گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستێکی پیشەگەرانە تا ساڵی 2030 واژۆ بکات، بەم نزیکانەش واژۆکردنی فەرمی گرێبەستەکە، ئەنجام دەدرێت.
یاریزانێکی پێی چەپ و هەمەلایەنە، بیندر توانای یاریکردنی هەیە لە پۆستە هێرشبەرە جیاوازەکاندا و زیاتر لە لاکانی یاریگا لە تیپی دووەمی بایرن بەکارهێنراوە. هاوینی ئەمساڵ دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری یارییەکانی مەشق و ڕاهێنان بکات و توانی سەرنجی ڤینسێنت کۆمپانی و بەڕێوەبەرانی یانەکە ڕابکێشێت.
یەکێک لە گرنگترین ساتەکانی هاوینە بۆ بیندر دەرکەوتنی بوو لە یەکەم یاری دۆستانە بەرامبەر وین ویسبادن. لەم یارییەدا دوای ئەوە لە کەمپی ئاسیای بایرن ئامادە بوو و بەختی یاریکردنی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بۆ ڕەخسا، بۆ یەکەمجار لەگەڵ تیپی یەکەمی بایرن یاری کرد و تەنانەت لە کاتی یارییەکەدا لێدانی سزای بۆ تیپەکەی تۆمار کرد.
ئاستەکەی لە پێش وەرزدا وایکرد بایرن بەرەنگاری ئۆفەرەکانی خواستن بێتەوە. چەند یانەیەکی خولی دووەمی ئەڵمانی، مەرجەکانی وەرگرتنی ئەو یاریزانەیان پشکنیبوو، بەڵام ئیدارەی بایرن پێیان باش بوو بۆ ئێستا ئەو بەهرەمەندە گەنجە لە میونشن بمێنێتەوە و لە نزیک تیپی یەکەم درێژە بە ڕێڕەوی گەشەسەندنی بدات.
گرێبەستەکە تا ساڵی 2030، درێژەی هەیە دەریدەخات یانەکە حسابێکی تایبەتی هەیە لەسەر گەشەسەندنی درێژخایەنی یاریزانەکە. تیم بیندر؛ یەکێک لە بەهرەمەندەکانی بایرن، ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە بگاتە ئاستی لووتکەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
No Comment! Be the first one.