چاویارنیوز _ هاری کەین ستایشی ئەو یاریزانەی کرد کە هەشت جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە.
هاری کەین لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی قسەی کردووە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ براوەی هەشت جار تۆپی ئاڵتونی لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦دا، یارییەکە تیایدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا نەیتوانی پێشەنگی خۆی بە ئەنجامی ١-٠ بەرامبەر ئەرجەنتین بپارێزێت.
ناوبراو دەڵێت: زۆر قورس بوو بەو شێوەیە دەربچم، بەڵام ڕێزێکی زۆرم بۆ لیۆنێل مێسی هەیە، من بینیومە لیۆنێل وەک یاریزانێک چۆن گەشە دەکات. مێسی یاریزانێکی تۆپی پێی خەیاڵییە.
هاری کەین درێژەی بە ستایشکردنی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دا و وتی: تەنها چەند جارێک مێسیم لە نزیکەوە بینیوە، بەڵام پێدەچێت زۆر کەسایەتییەکی باش و بێوێنە بێت. لیۆنێل هەمیشە بەرژەوەندییەکانی هەڵبژاردەکەی خستووەتە پێش خۆیەوە و پێموایە ئەوە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئەرجەنتین زۆر سەرکەوتوو بووە، لەبیرمە دوای ئەو یارییە، مێسی لە باوەشی گرتم و هیوای باشی بۆ خواستم لە یاری کۆتاییدا.
هاری لە کۆتاییدا وتی: جامی جیهانی؟ ئەوە هەموو شتێکە؛ باشترین یاریزانەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە لەسەر گەورەترین قۆناغی مومکین، دوای شکستەکە هەوڵمدا سەرم بەرز ڕابگرم و ڕێز لە ئەرجەنتین و بەتایبەتی لیۆنێل مێسی بگرم، بۆ هەموو ئەو کارانەی کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ تۆپی پێ کردوویەتی.
No Comment! Be the first one.