چاویارنیوز _ جۆرجینا ڕۆدریگێز، هاوسەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاردانەوەی بەرامبەر ماڵئاواییکردنی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە نیشاندا و پەیامێکی خۆشەویستی لەژێر پۆستی ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆ لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە.
ماڵئاواییکردنی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوام کاردانەوەی کەسایەتییە دیارەکانی جیهانی تۆپی پێ لەگەڵدایە. سوپەرئستارە ئەرجەنتینییەکە کە بۆ دواجار لە ٦ی ئۆکتۆبەر لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بەنین درێسی ئەلبیسێلیستی لەبەرکرد، دوای یارییەکە چەندین پەیامی لەلایەن هاندەرانی و هاوڕێکانی پێشووی و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی دیکەوە پێگەیشت.
ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆ پەیامێکی سۆزداری سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە دوای بردنەوەی ئەرجەنتین لە بێنین بە ئەنجامی 3-0 لە یاریگای مۆنۆمێنتال و وێنەکانی ئاهەنگی ماڵئاواییکردنەکەی بڵاوکردەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر خۆشەویستی هاندەرانی ئەرجەنتین و جەختی لەوە کردەوە کە میسی بە خۆنەویستی و پابەندبوون و هەوڵەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا شایەنی پێشوازییەکی لەو شێوەیە بووە. هەروەها ئەنتۆنێلا باسی لە شەرەفی یاوەریکردنی مێسی کرد لەم گەشتە دوور و درێژەدا و نووسیویەتی کە سەیرکردنی ئەم بابەتە گرنگەی ژیانی وەرزشی هاوسەرەکەی ساتێکی لەبیرنەکراو بوو بۆ خێزانەکەیان.
جۆرجینا ڕۆدریگێز وەڵامی پۆستەکەی دایەوە و کۆمێنتێکی کورتی بڵاوکردەوە و دەڵێت “چ پۆستێکی جوان، خێزان!” پەیامێکی پڕ لە خۆشەویستی کە جارێکی تر تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی ڕێزدارانەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە.
No Comment! Be the first one.