چاویارنیوز _ خوان گاسپارت سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە کە لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا یەکەم کەس بوو کە لیۆنێل مێسی هێنایە نێو یانەکە، بە لێدوانی مشتومڕاوی ڕەخنەی لە ئەفسانەی ئەرجەنتینی گرت و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ یاریزانێک خۆی لە سەرووی یانەکەوە بزانێت.
گاسپارت کە لە ساڵی 2000 کاتێک مێسی تەمەنی 13 ساڵ بوو، پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی گرتە ئەستۆ، یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرانی یانەکە کە ڕۆڵی هەبوو لە ڕۆیشتنی ئەو ئەستێرە لاوە بۆ کەتەلۆنیا. بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستەکەی “سۆلۆ پارا کۆلز تیڤی”، هەڵوێستێکی تیژی گرتەبەر سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی مەراسیمی ماڵئاوایی فەرمی لە مێسی لە یاریگای نیوکەمپ.
وێڕای ستایشی تواناکانی مێسی لە تۆپی پێدا، سەرۆکی پێشووی بارسا ئاماژەی بەوەدا کە ناوبانگ و پێگەی یانەکە دەبێت هەمیشە لە سەرووی هەموو تاکێکەوە بێت. ئەو پێی وابوو کە مێسی نابێت لەبیری بکات کە یاریکردن لە بەرشەلۆنە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەشەکردنی بۆ یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ.
گاسپارت هەروەها پشتگیری لە خوان لاپۆرتا سەرۆکی ئێستای یانەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر مێسی ببێتە مەرجێک بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمێکی ئەگەری ڕێزلێنان، مامەڵەی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات. دووپاتیشی کردەوە کە ماڵئاواییکردن لە هاندەرانی بەرشەلۆنە پێویستە سەربەخۆ بێت نەک سەرۆکی یانەکەیە بەڕێوەی ببات.
ئەم قسانە لە کاتێکدا کراوە کە ڕۆیشتنی مێسی لە بەرشەلۆنە لە ساڵی 2021 تا ئێستاش پرسێکی مشتومڕاوی لای هاندەرانی یانەکەیە.
هەروەها گاسپارت یادەوەرییەکی بڵاوکردەوە کە نەوەکانی لە کاتی کڕینی درێسێکی بەرشەلۆنەدا ناوی لامین یامالیان لەبری مێسی هەڵبژاردووە. بە ئاماژەدان بەم ڕووداوە باسی لە گۆڕانی تێڕوانین بۆ ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە نێو نەوەی گەنجدا کرد؛ پرسێک کە جارێکی تر مشتومڕەکانی لەسەر میراتی مێسی لە بەرشەلۆنە وروژاندەوە.
No Comment! Be the first one.