چاویارنیوز _ دانیێل ماڵدینی یادگاریەکی مێژوویی لە ڕۆژانی یاریکردنی پائۆلۆ ماڵدینی باوکیدا زیندووکردەوە بە تۆمارکردنی گوڵێک بەرامبەر یۆڤانتۆس، بەجۆرێک کە لە پاش 35 ساڵ جارێکی دیکە ناوی ئەم خێزانە سەربەرزە لە لیستی گۆڵکارانی بیانکۆنێریدا تۆمار دەکرێت.
یارییەکەی نێوان کالیاری و یۆڤانتۆس لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا بۆ دانیێل ماڵدینی مانایەکی لە دەرەوەی یارییەکی ئاسایی هەبوو. هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵەکەی کالیاری کە ڕۆژی یەکشەممە یادی لەدایک بوونی خۆی گێڕا، توانی لە خولەکی 20 دەروازەی یۆڤانتۆس بکاتەوە و لە وەرزی نوێدا درێژە بە ڕەوتە درەوشاوەکەی بدات و چوارەم گۆڵی لەسەریەک لە خولەکەدا تۆمار بکات. بەڵام گرنگی گۆڵەکەی ماڵدینی تەنها لە ئاستە تاکەکەسیەکەیدا سنووردار نەبوو. دوایین جار کە ئەندامێکی ئەم خێزانە توانی گۆڵێک بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمار بکات، لە 5ی ئایاری 1991 بوو؛ کاتێک پاولۆ ماڵدینی لە خولەکی 13 گۆڵی تۆمار کرد لە یاری بۆ میلاندا.
ئێستا دوای زیاتر لە سێ دەیە لەو یارییە، دانیێل ماڵدینی توانی ناوی بنەماڵەکەی لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی یۆڤانتۆسدا بنووسێتەوە. ئەو خێزانە کە سیزار ماڵدینی و دواتر پائۆلۆ ماڵدینی بە شەرەف و شانازییەوە لە میلانۆ جێگەیەکی تایبەتیان لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا بۆ مسۆگەر کردووە، ئێستا دەبینن ئەم ڕێگایە لەلایەن نەوەی سێیەمەوە بەردەوام دەبێت. بێگومان گۆڵەکەی دانیێل بەس نەبوو بۆ ئەوەی هەر سێ خاڵەکە مسۆگەر بکات، یۆڤانتۆس لە خولەکی 81 بە گۆڵێکی ڕاندال کۆلۆ مۆانی، ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێهێنا. سەرەڕای ئەوەش، ڕووبەڕووبوونەوەی کالیاری و یۆڤانتۆس یادەوەرییەکی درێژخایەنی بۆ خێزانی ماڵدینی هەیە؛ ئەو شەوەی کە دانیال لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا گۆڵەکەی باوکی بەرامبەر یۆڤانتۆس دووبارە کردەوە دوای 35 ساڵ.
No Comment! Be the first one.