چاویارنیوز – ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن میونشن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی بەرامبەر ڤایکینگ ستاڤانگەری نەرویجی لە چامپیۆنزلیگدا، باسی لە بارودۆخی تیپەکەی و تەحەدای یاریکردنەکەی کرد، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکانی بە تەواوی ئامادەکارییەوە دەچنە ناو یاریگا.
کۆمپانی ڕایگەیاندووە، نۆیەر بەهۆی بەردەوامی ئازاری پێیەوە لە ڕاهێنانەکانی ئەم دواییەدا بەشداری نەکردووە و لە یاریی داهاتووشدا ئامادە نابێت. دووپاتیشی کردەوە کە پێناچێت کێشەی گۆڵپارێزە بەئەزموونەکەی بایرن جددی بێت، بەڵام ستافی تەکنیکی بەنیاز نییە مەترسی بۆ گەڕانەوەی پێشوەختەی بایرن بکەن. ڕاهێنەری بایرن هەروەها باسی لە پێشکەوتنەکانی ژۆناس ئۆربیگ کرد و ڕایگەیاند کە دەرفەتی یاریکردن لە یارییە گرنگەکاندا ئەزمونێکی بەنرخ دەبێت بۆ داهاتووی ئەم گۆڵپارێزە لاوە.
یەکێکی دیکە لە تەرکیزەکانی گفتوگۆکانی کۆمپانی بارودۆخی یاریگای ڤایکینگ بوو. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ژیانی وەرزشیدا هەرگیز لە یاریگایەکی لەو شێوەیەدا یاری نەکردووە و بایرن زووتر لە وادە گەشتێکی بۆ نەرویج کردووە بۆ ئەوەی خۆیان بە مەرجەکان ئاشنا بکەن. ئەو پێی وایە زۆر تەرکیزکردن لەسەر ئەمە دەتوانێت بە قازانجی میواندار بێت و نابێت یاریگاکە ببێتە بیانوو بۆ تیپەکەی.
ڕاهێنەری بایرن هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەموو یارییەکانی چامپیۆنزلیگ ئاستەنگی تایبەت بە خۆیان هەیە و تیپەکەی دەبێت بە عەقڵیەتی بردنەوەوە بچێتە نێو یاریگا. ناوبراو ستایشی تۆپی پێی نەرویجی کرد و تیپەکانی ئەو وڵاتەی بە ماندوونەناس و بوێر و زیرەکی تاکتیکی وەسف کرد.
لە کۆتاییدا کۆمپانی باسی لە پێکهاتەی ڕاهێنەرایەتی هاوبەشی ڤایکینگەکان کرد و بە ئاماژەدان بە ئەزموونی هاوشێوەی خۆی لە ئەندەرلێخت، ئەم ڕێگایەی بە جێبەجێکراو زانی. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ هاندەران بە بەشێکی گرنگ لە بەرپرسیارێتی یانەیەکی گەورەی وەک بایرن میونشن ناوبرد.
No Comment! Be the first one.