چایارنیوز _ جێد سپێنس، یاریزانە نوێیەکەی ئینتەرمیلان دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی نێرازۆریەوە کرد، باسی لە پاڵنەرە بەرزەکانی کرد بۆ دەستپێکردنی ئەم ئەزموونە و جەختی لەوە کردەوە کە هاندەران دەتوانن حساب بۆ تواناکانی بەرگری و هێرشبەری بکەن.
بە گێڕانەوەی ماڵپەڕی فەرمی ئینتەرمیلان، سپێنس یەکەم ڕۆژی خۆی لە یانەکەدا ئەزموون کردووە و سەبارەت بە گواستنەوەکەی ڕایگەیاندووە؛ ئینتەر یانەیەکی گەورەیە و لێرە بوونم هەنگاوێکی گەورەیە بۆ من و خێزانەکەم، هەست بە شانازی دەکەم و ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا دەستپێبکەم.
بەرگریکارە ئینگلیزەکە مێژووی شکۆمەندی ئینتەرمیلانی بە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم یانەیە زانی و ئەزموونی یاریکردنی لە وڵاتە جیاوازەکاندا بە کاریگەر لە پێشکەوتنەکانیدا وەسف کرد. سپێنس کە پێشتر لە خولی ئیتاڵیا یاریی کردووە، خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ سان سیرۆ دەربڕی، ئەمجارەیان بە درێسی ئینتەرمیلانەوە.ناوبراو تایبەتمەندییەکانی یاری کەدنەکەی خۆی بەم شێوازە ڕوونکردەوە: بەرگریکردن و هەڵگرتنی تۆپ خاڵە بەهێزەکانی منە، یاریزانێکم حەزم لە مەترسییە، دەمەوێت گۆڵ و ئەسیستەکانم زیاد بکەم و ئەگەر لەو بوارەدا پێشبکەوم ئەوا یاریزانێکی زۆر باشتر دەبم.
هەروەها سپێنس باسی لە ئاشنابوونی پێشووی لەگەڵ جۆزێپ مارتینێز و جۆن ستۆنز کرد و ئاشکرای کرد کە ستۆنز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامێکی بۆ ناردووە. هەروەها گرێبەستە نوێیەکەی نێرازۆری لە کۆتاییدا پەیامێکی کورتی بۆ هاندەران هەبوو:
“بژی ئینتەر!”
No Comment! Be the first one.