چاویارنیوز _ ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکەم شکستی وەرزی نوێ بەرامبەر ئەتلەتیک بلبائو ئەزموون کرد.
سیمئۆنێ دوای یەکەم دۆڕانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کردووە و ئاستی یاریزانەکانی شیکردەوە.
سیمئۆنێ سەبارەت بە کەمی تەرکیزکردنی تیپەکەی وتی: یارییەکە ڕێک ئەوە بوو کە هەمووان بینییان، نیوەی یەکەممان زۆر باش بوو، بەڵام دوو خولەک بێباکی و بێتوانایی تەواو لە بەڕێوەبردنی دەرفەتەکان کە دەبوو زۆر باشتر وەریبگرین، کارەکانمانی تێکدا، ئەتلەتیک بلبائو بە تەواوی سوودی لە ساتی پچڕانی کارەبا و نەبوونی تەرکیزکردنمان وەرگرت و یارییەکەی بە شێوەیەکی تەواو دادپەروەرانە بردەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکە بۆ نیوەی دووەم زۆر باش بەڕێوەچوو، بەڵام لە ماوەی دوو خولەکدا نەمانتوانی بڕیاری دروست بدەین، بێگومان ئەمە بە تەواوی ئەرکی ستافی ڕاهێنەرایەتییە؛ چونکە نەمانتوانی مەرج و ئامرازەکان بدەین بە یاریزانەکان بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەن، خەتای ئێمە بوو کە نەمانتوانی ئەوەی منداڵەکان پێویستیان پێی بوو بیدەینێ.
ئیل چۆلۆ زیادی کرد: ئێمە تیپێکی نوێ دروست دەکەین، بە دڵنیاییەوە لە ڕێگادا ڕووبەڕووی بارودۆخی ئاڵۆز و سەخت دەبینەوە، وەرزەکەمان بە باشی دەستپێکرد، بەڵام ئەم دوو خولەک کەمتەرخەمییەی ئەمڕۆ زللەیەک بوو لە ڕووخساردا بۆ ئەوەی خێراتر کاردانەوەمان هەبێت و لە خەو هەڵسین.
ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆی مەدرید لە کۆتاییدا وتی: ئێمە ڕاهێنەرەکەیان بە باشی دەناسین و دەزانین بیرۆکەی زۆر ڕوونی هەیە، جگە لە لێدانەکەی جولیان ئەلوارز، هیچ هەلێکی ڕوونمان نەبوو، گومانی تێدا نییە هەڵبژاردەی بلبائۆ ئەمساڵ شەڕ بۆ پۆستە سەرەکییەکان دەکات.
No Comment! Be the first one.