چاویارنیوز _ نۆیەر کاردانەوەی خۆی پیشان دا بەرامبەر بە یەکسانبوونی بایرن میونشن بەرامبەر شاڵکە.
بایرن میونشن لە هەفتەی دووەمی خولی ئەڵمانیدا بەرامبەر شاڵکە بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوو و بۆ یەکەمجار لە 64 یاری فەرمی لەسەریەک نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات!
ئمانوێل نۆیەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دوای یارییەکە کاردانەوەی بەرامبەر بە یەکسانبوونی تیپەکەی دەربڕی و وتی: نزیکەی 15 خولەک پێگە و خێراییمان لە ئاستی ئایدیاڵدا نەبوو، جگە لەوەش پێموایە یارییەکەمان بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بوو و هەموو ئامارەکان لە بەرژەوەندی ئێمەن، بەڵام ئێمە باش نەبووین لە لێدانی دوا لێدانەکاندا و هەلە گەورەکانمان لەدەستدا. لۆریس کاریۆس بە تەواوی شایستەی ئەوە بوو وەک باشترین یاریزان لە یارییەکەدا هەڵبژێردرێت. ئەو سێ سەیڤی گەورەی تۆمار کرد.
ناوبراو دەڵێت: هەفتەی داهاتوو یارییەکی چامپیۆنزلیگمان هەیە و دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین و دەستپێشخەرییەکی باش بکەین. پاشان یارییەکی سەختمان هەیە لە دەرەوەی یاریگای لە بۆندسلیگا. ئێمە یاری بە یاری دەڕۆینە پێشەوە.
No Comment! Be the first one.