چاویارنیوز _ برایان ئمبۆمۆ ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد یەکێک بوو لە یاریزانە مەترسیدارەکان لە ڕووی هەلی گۆڵکردنی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزییەوە.
برایان ئمبۆمۆ تا ئێستا 2.31 هەلی گۆڵی دروستکردووە (لەگەڵ تیرنۆ باری هاوبەشە)، تەنها ئێرلینگ هالاند (2.47) ژمارەی پێوانەیی باشتری لەم ڕووەوە هەیە. ئەم ئامارە دەریدەخات کە هێرشبەرە کامێرونییەکەی مانچستەر یونایتد لە قۆناغی هێرشبەری تیپەکەیدا ئامادەیی بەرچاوی هەبووە.
باشترین یاریزانانی پرێمەرلیگ بەپێی ئەگەری گۆڵ بریتین لە:
ئێرلینگ هالاند (2.47)
برایان ئمبۆمۆ (2.31)
تیرنۆ باری (2.31)
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە برایان ئمبۆمۆ لە هاوینی 2025 لە یانەی برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد و بووەتە یاریزانێکی سەرەکی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد.
بەشداریکردنی برایان ئمبۆمۆ شانبەشانی ئێرلینگ هالاند لەڕووی کوالیتی هەلی گۆڵکارییەوە، سەرەتای بەهێزی ئەم وەرزەیە و ئەگەر بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت یاریزانێکی سەرەکی بێت بۆ مانچستەر یونایتد.
یاریزانە کامیرۆنییەکە لەم وەرزەدا سێ یاری ئەنجامداوە و دوو گۆڵ و تێکڕای 7.07 گۆڵی تۆمارکردووە. تیرنۆ باری ئەگەری گۆڵکردنی هاوشێوەی برایان ئمبۆمۆی هەیە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنها گۆڵێکی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکردووە.
No Comment! Be the first one.