چاویارنیوز _ ئەندرێاس کریستینسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەی بەرشەلۆنە بە درێسی شین و سپییەوە بە دەرکەوتنی لە پێکهاتەی تیپەکەدا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ توانی ڕیکۆردی 100 یاری تۆمار بکات.
ئەندرێاس کریستینسن کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێک بووە لە یاریزانە گرنگەکانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە، توانیویەتی لە ماوەی پێنج وەرزدا لە یانەکەدا 100 یاری تەواو بکات. بەرگریکارە دانیمارکییەکە لەم ماوەیەدا جگە لە ئەنجامدانی ئەرکی بەرگری، لە قۆناغی هێرشبەریشدا بۆ تیپەکەی لە هەندێک یاریدا کاریگەر بووە.
ناوبراو لە 100 یاریدا لەگەڵ بەرشەلۆنە، توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بکات و 3 ئەسیستیش پێشکەش بکات؛ ئامارێک کە بە گرنگ دادەنرێت بۆ بەرگریکارێکی ناوەندی. ئەندرێاس کریستینسن لە دوای گواستنەوەی بۆ یانەکەی بووەتە بژاردەیەکی متمانەپێکراو لە هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەدا، هەروەها لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ یانەکەدا لە ڕکابەرییە جیاوازەکاندا یاری بۆ یانەکە کردووە.
گەیشتن بە 100 یاری یەکێکی ترە لە خاڵە گرنگەکانی ماوەی یاریکردنی لە بەرشەلۆنەدا. ئەندرێس کریستینسن لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەوە لە زۆر یاریدا بەشداری نەکردووە، لە وەرزی 2024/2025 تەنها شەش یاری و وەرزی ڕابردووش 18 یاری ئەنجامداوە.
No Comment! Be the first one.