چاویارنیوز _ بەرشەلۆنە ئامۆژگاری هانسی فلیکی کردووە تا ئەو جێگایەی کە دەتوانێت قسە لەسەر ژۆزێ مۆرینیۆ و ڕیال مەدرید نەکات بۆ ئەوەی دوربکەوێتەوە لە درز و ناکۆکی میدیایی و ناکۆکی نێوان هەردوو یانەکە.
بەڕێوەبەرانی بەرشولۆنە نیگەرانن لە ئەگەری نوێبوونەوەی گرژیی میدیایی لەنێوان ڕاهێنەری پورتوگالی و بەرشەلۆنە دوای گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ سەر کورسی یانەی ڕیال مەدرید، هەر بەو هۆیەشەوە داوایان لە هانسی فلیک کردووە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکاندا بەشداری گفتوگۆی پەیوەندیدار بە مۆرینیۆوە نەکات.
هانسی فلیکیش تا ئێستا پابەند بووە بەم ئامۆژگارییە. ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ئەمەش پێش یەکەم یاری بەرشەلۆنە لە وەرزی ئێستای لالیگا بەرامبەر ئێلچی بینرا، کە ڕۆژنامەنوسان پرسیاریان لە ڕاهێنەری ئەڵمانی کرد دەربارەی مۆرینیۆ و گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید.
هانسی فلیک بەبێ ئەوەی بچێتە ناو باسەکەوە وەڵامی دایەوە: “ئایا سبەی یاری بە ڕیاڵ مەدرید دەکەین؟ دواتر پرسیارم لێبکە دەربارەی ئێلچێ”. ئەم وەڵامە کورتە دەریخست کە فلیک ئارەزووی چوونە ناو فەزای میدیایی و ڕووبەڕووبوونەوەی ژۆزێ مۆرینیۆ نییە و پێی باشترە سەرنجی لەسەر یارییەکان و ئاستی تیپەکەی بێت.
گەڕانەوەی ژۆزێ مۆرینیۆ بۆ ڕیال مەدرید وایکردووە ئەو پرسە دوو هێندە هەستیار بێت؛ ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دوای چەندین ساڵ جارێکی دیکە پێشەنگی سپی پۆشەکانی مەدرید دەگرێتە دەست، ڕووبەڕووبوونەوەی مۆرینیۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ئێل کلاسیکۆدا یەکێک دەبێت لە گرنگترین ڕووداوەکانی ئەم وەرزە.
No Comment! Be the first one.