چاویارنیوز _ سەرچاوەیەكی باڵای ئێران بۆ ئاژانسی تاس_ی راگەیاندووە، ئێران و عومان لەسەر وردەکاریی رێڕەوێكی نوێی هاتوچۆى كەشتییەكان لە گەرووی هورمز رێککەوتوون.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، کردنەوەی گەرووی هورمز بەتەواویی پەیوەستە بەجێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای پێداگری ئەمریکا لەسەر کردنەوەی رێگایەكی نوێ لەباشووری گەرووەكە، بەڵام ئەو رێرەوە بەداخراوی دەمێنێتەوە.
باس لەوە دەکات، عیراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی نێوان عومان و ئێران بەشداریی دەكات کە تایبەتە بە هاتووچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمزدا.
No Comment! Be the first one.