چاویارنیوز _ ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، 8 وڵاتی عەرەبی، ئیسلامی و ناوچەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیسرائیل بە بەرپرسیاری سەرەکیی ئاستەنگکردنی هەوڵەکانی ئاشتی لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین تۆمەتباردەکەن.
هەریەکە لە وڵاتانی (میسر، ئوردن، ئیمارات، قەتەر، ئیندۆنیزیا، سعودییە، تورکیا و پاکستان) لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئاماژە بەوە دەکەن کە رەتکردنەوەی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایش و شکستهێنان بەو هەوڵە نێودەوڵەتییانەی کە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دراون.
هەشت وڵات لەبەیاننامەیەکدا ئیسرائیل تاوانباردەکەن
چەند وڵاتێکی عەرەبی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئیسرائیل بە هۆکاریی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەزانن
No Comment! Be the first one.