چاویارنیوز _ میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، دادگای تاوانەکانی سوریا: سزای لەسێدارەدان بۆ وەسیم ئەسەد دەرکرد، ئەوەش بەهۆی پێکهێنانی گرووپی چەکدار کە ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.
باس لەوە دەکات، تۆمەتبار وەسیم ئەسەد بە هەردوو تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و بەمەبەست، لەگەڵ ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییانی مەدەنی تاوانبار کرا.
لەلایەکیترەوە دادگاکە رایگەیاندووە، وەسیم ئەسەد کە نازناوی «بارۆنی ماددە هۆشبەرەکان»ی لێنراوە، یەکێکە لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە سوریا و دیارترین سەرکردەی ئەوانەی بوو کە بە «شەبیحە» دەناسران؛
دادگای سوریا سزای لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد دەرکرد
دادگای تاوانەکانی سوریا سزای لەسێدارەدانی بۆ وەسیم ئەسەد دەرکرد و دەڵێت بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر تێوەگلاوە
No Comment! Be the first one.