چاویار نیوز – نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە ئاشکرایکرد، عێراقچی بە وەڵامێکی نووسراوەوە بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی، بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێ دەکەوێت.
تاران بە شێوەیەکی نهێنی و ڕانەگەیەندراو نامەی لەگەڵ ئیسلام ئاباد گۆڕیوەتەوە.
هاوکات کۆشکی سپی بۆ فۆکس نیوز ئاشکرایکرد، بەیانی سبەینێ ویتکۆف و کۆشنەر بەرەو پاکستان بەڕێ دەکەون، سەبارەت بە بەشداریکردنی (ڤانس)یش چاوەڕێ دەکەین بزانین چی ڕوودەدات.
ئەگەر پێویست بکات، هەمووان ئامادەن گەشت بکەن بۆ پاکستان. جێگری سەرۆک (ڤانس) بە قووڵی لەناو وردەکارییەکانی ئەم پڕۆسەیەدا ماوەتەوە کە پەیوەستە بە ئێرانەوە. ئێران پەیوەندی کردووە و داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی کردووە.
ویتکۆف و کۆشنەر بە نێوەندگیری پاکستان، وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام دەدەن.
No Comment! Be the first one.