چاویارنیوز _ نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە بڕی 1000 دینار لەبەرامبەر بەشەخۆراکی مانگانە لە هەر هاووڵاتییەک وەربگیرێت، لەکاتێکدا پێشتر تەنها بڕی 500 بۆ 750 دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرا، ئەمەش وایکردووە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێبکەوێتەوە.
وتیشی: سەرەڕای بڕیارەکەی بازرگانیی عیراق، بەڵام تائێستا بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراوە و بەهەمانشێوەی پێشوو پارە بۆ بەشەخۆراک وەردەگیرێت.
بڕیارێکی بازرگانی عێراق لەهەرێم جێبەجێ ناکرێت
ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان لەبڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق تایبەت بەپارەی بەشە خۆراک دروست بووە، بەڵام لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت.
No Comment! Be the first one.