چاویار نیوز – سەرچاوەیەك لەبارەگای بارزانی راگەیاندمانگی رابردوو لەنەسریەی بارەگای بارزانی ملیۆنێك دۆلار دیارنەماوە،دوای ئەوەی هەواڵەكە بەمەسعود بارزانی گەشتوە دەست بەجێ بەرپرسی دارایی بارەگاكەی بانگهێشتكردوەو لێی توڕەبوەو پێی وتوە ئەگەر پارەكە نەدۆزرێتەوە ئەوا لەشوێنەكەی لایدەبات و دەستگیریشی دەكات،دواتر لیژنەیەكی لیكۆڵینەوە لەسەر دزرانی پارەكە پێكهێندراوە.
سەرچاوەكە وتی،تائێستا سێ كەس بەتۆمەتی دزینی پارەكە لەلایەن وەیسی بارزانیەوە دەستگیركراون و لەزیندانی دژەتیرۆری پارتی لەژێر لێكۆڵینەوەدان بەڵام دانیان بە هیچ تاوانێكدا نەناوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكرد ڕۆژانە لەبارەگای بارزانی ستافی بارەگاكە لەلایەن بەڕێوەبەری دارایی بارەگاكەوە بانكهێشت دەكرێن و پرسیاریان لێدەكرێت.
No Comment! Be the first one.