چاویار نیوز – سەرچاوەیەك لەبارەگای بارزانی راگەیاند مانگی رابردوو لە نەسریەی بارەگای بارزانی ملیۆنێك دۆلار دیارنەماوە، دوای ئەوەی هەواڵەكە بەمەسعود بارزانی گەشتوە دەست بەجێ بەرپرسی دارایی بارەگاكەی بانگهێشتكردوە و لێی توڕەبوە و پێی وتوە ئەگەر پارەكە نەدۆزرێتەوە ئەوا لەشوێنەكەی لایدەبات و دەستگیریشی دەكات، دواتر لیژنەیەكی لیكۆڵینەوە لەسەر دزرانی پارەكە پێكهێندراوە.
سەرچاوەكە وتی، تا ئێستا سێ كەس بە تۆمەتی دزینی پارەكە لەلایەن وەیسی بارزانیەوە دەستگیركراون و لەزیندانی دژەتیرۆری پارتی لەژێر لێكۆڵینەوەدان بەڵام دانیان بە هیچ تاوانێكدا نەناوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكرد ڕۆژانە لەبارەگای بارزانی ستافی بارەگاكە لەلایەن بەڕێوەبەری دارایی بارەگاكەوە بانكهێشت دەكرێن و پرسیاریان لێدەكرێت.
No Comment! Be the first one.