چاویارنیوز _ شەوی رابردوو، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا وتی، ئەو هەڵمەتەی دژ بە گەندەڵی ئەنجامدرا، قۆناخی یەکەمە. حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی.
دەڵێت: پەرۆشیمان بۆ دۆخی عێراقییەکان وامان لێدەکات جەخت بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان بکەینەوە کە پاسەوانی بەهێز بەسەر موڵک و ماڵی گشتیدا هەن و بە باشترین شێوەش بەکاریان دەهێنین.
باس لەوە دەکات، دۆخەکە گەیشتووەتە رادەیەک کە چیدی ناکرێت بێدەنگیی لێ بکرێت.
ئاماژە بەوە دەکات، راسپاردنی دەزگا چاودێرییەکان بۆ وەرگرتنی هەر نیشاندەرێک سەبارەت بە ئەدای حکومەت یان ئەدای وەزارەتەکان، بە مەبەستی ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی یان کەمتەرخەمی.
No Comment! Be the first one.