چاویارنیوز _ سەبارەت بە داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی عیراق، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق، سەرنج و تێبینییەكانی خۆی بخاتە بەردەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەویش بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان 60 ملیار دیناری وەك نیوەی داهاتی نانەوتی ئامادەیە، بەغدادیش داوای 120 ملیار دینار دەكات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە، بەبێ ئەوەی مووچەی هەرێم لەکارنامەکەیدا بێت، چاوەڕواندەكرێت پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم و مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێم، یەکلابکرێتەوە
No Comment! Be the first one.