چاویارنیوز _ سروە محەمەد و غالب محەمەد هەردوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدوو لێدوانی جیاوازدا دەڵێن: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە چیتر چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێم نەکات و هەر ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی شەش بە مەقاسەوە بنێرێت.
هەربەپێی لێدوانەکان، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە کۆی پارەی مووچە ببڕدرێت و بە شێوەی “مەقاسە” (لە بەرامبەر داهاتی ناوخۆ) مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ڕەوانەی هەرێم بکرێت.
چیتر حکومەتی عێراق چاوەڕوانی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناکات
دوو پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکەن، چیتر حکومەتی عێراق چاوەڕێی حکومەتی هەرێم ناکات بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ
No Comment! Be the first one.