چاویارنیوز – سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن بووە هۆی تـ.ـەقـ.ـیـ.ـنەوەی گەورەترین بۆمبی سیاسی کە ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەپێکێت و قۆناغی پارێز بەندیی بەرپرسە نایاساییەکان کۆتایی پێدەهێنێت،زانیارییە توند و کەمەر شکێنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆشکی سپی بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ پـاکتاو کردنی دۆسیە داراییە شاردراوەکان و پرۆسەکە چووەتە قۆناغی جێبەجێ کردنی سەربازی و یاساییەوە.
تەقینەوەی دۆسیەی نـەوتی قـاچاخ: بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان لە کۆبوونەوەکانی واشنتن،لایەنی ئەمریکی دۆسیەیەکی زۆر هەستیاری پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە تایبەتە بە بازرگانی کردنی نایاسایی بە نـەوتی هەرێمەوە ڕاپۆرتە چاودێرییەکان دەری دەخەن کە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان،بە بێ گەڕانەوە بۆ دامەزراوە فەرمییەکان،ڕۆژانە بڕێکی زۆر نـەوتیان بە شێوازی قـاچاخ و تانکەر فرۆشتووە و داهاتەکەیان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەکار هێناوە.
ئاودیو کردنی مـلیارەها دۆلار بۆ دەرەوە: پشکنینە داراییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرای دەکەن کە پارەی بەدەست هاتوو لەم فرۆشتنە نایاساییانە، لە ڕێگەی تۆرە ئاڵۆزەکانی سپیکردنەوەی پارەوە گواستراوەتەوە بۆ بانکە بیانییەکان لە ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو. ئەمریکا بە تەواوی شوێن پێی ئەم پارانەی هەڵگرتووە کە لە بری ئەوەی بخرێنە خزمەت بژێوی و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمەوە،کراونەتە کۆشک،ڤێلا و پشکی بازرگانی لە دەرەوەی وڵات.
ڕادەست کردنی لـیستی سوور: ئەمریکا لـیستێکی نوێ و مەترسیداری لەو بەرپرسانەی کە دەستیان لەم کارەساتە داراییەدا هەیە ڕادەستی سەرۆکی حکومەتی عێراق کردووە شۆکە گەورەکە ئەوەیە کە زۆرینەی ڕەهای ناوی تۆمەتباران،کـەسایەتی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانن کە پێشتر خۆیان لە پشتی هێز و پۆستەکانیانەوە شارد بووەوە.
فەرمانی ڕاپێچ کردن بۆ زیـندان و گێڕانەوەی داهاتەکان: واشنتن بە توندی جەختی کردووەتەوە کە نابێت هیچ سازش و لێخۆش بوونێک بۆ ئەم لایەنانە بکرێت دەبێت سەرجەم تۆمەتبارانی دۆسیەی نـەوتی قـاچاخ هاوشێوەی ئەوانەی بەغدا، پـەلکێشی دادگا و بەندیخانەکان بکرێن،حیسابە بانکییەکانیان لە دەرەوە بلۆک بکرێت و تەواوی ئەو سەرمایانەی بە شێوازی نایاسایی برابوونە دەرەوە،دەستبەجێ بگەڕێنرێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
No Comment! Be the first one.