چاویارنیوز _ ئەحمەد خەزعەلی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: گەندەڵی زیانی گەورەی بە جەستەی دەوڵەت گەیاندووە و سەرۆك وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆژەی دژە گەندەڵی.
ئاماژە بەوە دەکات، ئۆپراسیۆنی “هەڵمەتی بەرەبەیان” دەستی پێكردووە و بووەتە هۆی دەستگیركردنی چەندین بەرپرسی باڵا و گەڕانەوەی ملیاران دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت و دوای 100 ڕۆژیش لە تەمەنی حكومەت، ئەنجامەكانی هەڵمەتەكە زۆر باشن.
سەبارەت بە خاوبوونەوەی هەندێك رێكاری دەستگیركردن، وتی «ئەمە پەیوەندی بە تەواوكردنی بەڵگە و رێڕەوی یاساییەوە هەیە».
No Comment! Be the first one.