چاویارنیوز _ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەئاگاداریی عەلی زەیدی نزیکەی 48 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی هاوکاریی ئابووری لەنێوان عێراق و کەرتە جیاوازەکانی وەک نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆجی و دارایی ئەمریکا ئیمزاکراوە، کە بەمجۆرە بووە هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکان و کەرتەکانی تری حکومی، لەگەڵ كۆمپانیاکانی، ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئەی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی میدیاو پەیوەندییەکان، هەروەها رێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن.
بەشێكی تری رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ KBR، UOP، Polaris، کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە (AEE)، PPTA، کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، دوو رێکەوتن لەگەڵ Fritolay بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.
عەلی زەیدی چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا کردووە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە و باس لە نزیکەی پەنجا رێککەوتن دەکات
No Comment! Be the first one.