چاویارنیوز _میدیاکان بڵاویانکردەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران ژمارە (٢)ی کۆنووسی ئاسایی (٢١) لە ڕێکەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٦ بڕیاریدا:
یەکەم: لە کۆنگرەی حزبی سیاسی (بزووتنەوەی گۆڕان – التغيير) کە لە پارێزگای کەرکوک لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢٦، تایبەت بە ئەندامێتی بەڕێز (دانا ئەحمەد مەجید) پاڵپشت بە بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ژمارە (١٣/ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان / ٢٠٢٦) لە رێککەوتی ٢٣/٤/٢٠٢٦، کە بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی زیادکردنی ناوی بەڕێز (دانا ئەحمەد مەجید) بۆ ناو ئەندامێتیی دەستەی گشتی.
دووەم: راسپاردنی فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حزبی سیاسی ئاماژەپێکراوی سەرەوە، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نوێ (تەنها) بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی حزب.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، بەپێی ئەم بڕیارە، کۆنفرانسی شاری کەرکوک کێشەیەکی یاسایی نییە و حیزبەکە لەژێر چەتری سەرکردایەتیی نوێ و دەستوورە پەسەندکراوەمەی دەمێنێتەوە.
<span;>لەبارەی کۆنفرانسی داهاتووش تەنها بۆ هەڵبژاردنی (رێکخەری گشتییە). بەم پێیە کۆمسیۆن «گۆڕان و کۆنفرانسی کەرکوک و چارەنووسی سیاسی» پاراستووە و داهاتووش دەیسەلمێنێت.
کۆمسیۆنی عێراق کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان_ی پەسەندکرد
بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران ژمارە (٢)ی کۆنووسی ئاسایی (٢١)، بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی زیادکردنی ناوی بەڕێز (دانا ئەحمەد مەجید) بۆ ناو ئەندامێتیی دەستەی گشتی
No Comment! Be the first one.