چاویارنیوز _ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، دەست کراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، خانەنشینان لە رێگەی (SMS) ئاگادار دەکرێنەوە کە مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژمارەکەیان، دەتوانن لە هەر شوێنێک بن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تائێستا 120 ملیار داهاتی ناوخۆی نەناردووە بۆ بەغداد تا ئەویش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بکات.
هەرێم داهات نانێرێت و حکومەتی عێراق مووچەی خۆی دابەشدەکات
لەکاتێکدا کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە، حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت
No Comment! Be the first one.