چاویارنیوز _ قەرەنی جەمیل، هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و لەدوای خۆی سەتان تابلۆی هونەریی بەرز و ناوازەی بەجێهێشت. رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، قەرەنی جەمیل، هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. قەرەنی جەمیل لەدایکبووی ساڵی 1954ـی شاری هەولێر بوو، ساڵی 1977 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بەدەست هێنا و هەر ئەم ساڵەش یەکەم پێشانگای لە هۆڵی قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردەوە. قەرەنی جەمیل دەیان پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و ئەوروپا کردووەتەوە و یەک لە ناودارترین هونەرمەندانی شێوەکاری کوردە کە بەهۆی ئاستی رووناکبیریی و بەهرەمەندییەکەی کەسایەتییەکی خۆشەویست و رێزلێگیراوی هەموو کوردستان بوو. ئەو هونەرمەندە بەناو و دەنگەی کوردستان لە سەرجەم تابلۆکانیدا رەگەزێکی مێژوویی، کولتووری یان سرووشتیی کوردستان رەنگیداوەتەوە و لە ماوەی تەمەنی هونەریدا بەشداریی لە زیاتر لە 30 پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و شارەکانی وەکو بارسێلۆنا، رۆما، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن و چەندین شوێنی تری جیهان کردووەتەوە. Tags:شێوەکارقەرەنی جەمیلهەولێر
No Comment! Be the first one.