چاویارنیوز _ مانچستەر یونایتد کە تا ئێستا 21 نازناوی بەدەستهێناوە، وەکوو سەرکەوتووترین هەڵبژاردەیە لە مێژووی جامی خێرخوازی ئینگلیزیدا کە بە جامی خێرخوازی کۆمەڵگە ناسراوە.
شەیتانە سوورەکان تا ئێستا 21 جار ئەم جامەیان بەدەستهێناوە، لەو ژمارەیەش 17 نازناو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بووە و چوار نازناو دوای یەکسانبوون لە یارییەکەدا هاوبەشکراون. دوایین پاڵەوانێتی مانچستەر یونایتد لەم پێشبڕکێیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016.
دوای مانچستەر یونایتد، ئارسناڵ بە 17 نازناو لە پلەی دووەمدایە و لیڤەرپوڵیش بە 16 نازناو لە پلەی سێیەمدایە. ئیڤەرتۆن بە 9 نازناو لە پلەی چوارەمدایە و هەریەک لە مان سیتی و تۆتنهامیش 7 جار ئەم نازناوەیان بەدەستهێناوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئارسناڵ لە سەروبەندی یاریی جامی خێرخوازی 2026 بەرامبەر مان سیتی، هێشتا چوار نازناو لە دوای مانچستەر یونایتدەوەیە. دوایین جار یانەی گەنەرز لە ساڵی 2023 نازناوەکەی بەدەستهێنا و ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە ئەوا ژمارەی نازناوەکانی بۆ 18 نازناو زیاد دەکات.
هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، جامی خێرخوازی 2026 لە نێوان ئارسناڵ و مانچستەر سیتیدا لە یاریگای پرینسیپالیتی کاردیف ئەنجام بدرێت، بۆیە دوای ئەم یارییە ڕەنگە خشتەی سەرکەوتووترین تیپەکانی پاڵەوانێتییەکە بگۆڕێت.
سەرکەوتووترین تیپەکانی جامی خێرخوازی ئینگلیزی:
مانچستەر یونایتد – 21 نازناو
ئارسناڵ – 17 نازناو
لیڤەرپوول – 16 نازناو
ئێڤەرتۆن – 9 نازناو
مان سیتی – 7 نازناو
تۆتنهام – 7 نازناو
چێڵسی – 4 نازناو
تا ئێستا هێشتا تاجی کێبڕکێکە لای مانچستەر یونایتد ماوە بە بردنەوەی 21 نازناو.
No Comment! Be the first one.