چاویارنیوز _ نوێنەرانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیای 2026 لە ناگۆیا ناسێندران.
بیستەمین یارییەکانی ئاسیا بە میوانداری ناگۆیا لە 14یئەیلوول تا 3ی تشرینی یەکەم (23ی خەرمانان تا 11ی ڕەزبەر) بەڕێوە دەچێت و ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە ڕایانگەیاند کە شەش نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێکانی تۆپی پێدا ئامادە دەبن.
لە بەشی پاڵەوانێتی پیاواندا “پەیام حەیدەری” وەک ناوبژیوان و “فەرهاد فەرهادپوور” وەک یاریدەدەری ناوبژیوان ئامادە دەبن.
“ئابان نەسیری” لەگەڵ ئ”اتینا لەشنی” وەک ناوبژیوان و یاریدەدەری ناوبژیوان بەرپرسی دادوەری یارییەکانی تۆپی پێی ئافرەتان دەبێت.
بۆ ئەم پێشبڕکێیانە “مەعسوم شەکووری” وەک چاودێرێکی ناوبژیوان و “نەسیم پیلەڤەر” وەک ڕاهێنەری لەشجوانی هەڵبژێردران.
شایانی ئاماژەیە کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی “ئومێدی ئێران” لە یارییەکانی ئاسیای 2026 لە ناگۆیا بەشداری دەکات و لەگەڵ تیپەکانی چین، کۆریای باکوور و ئیمارات لە کۆڕی Bدا بەشداری پێشبڕکێیەکان دەکات.
No Comment! Be the first one.