چاویارنیوز – یونس تاریق جەمیل، ڕۆژنامەنووس، لە وتارێکی ڕەخنەییدا ڕووی دەکاتە سەرۆکی زانکۆکان و دەسەڵاتدارانی کابینەی مسرور بارزانی و پرسیاری جدی لەبارەی چارەنووسی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات. ناوبراو بە توندی رەخنە لەو ئامارە درۆینانە دەگرێت کە باس لە دابینکردنی هەلی کار دەکەن و دەپرسێت: «بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بێزەحمەت کامە ۷٥٪؟! ئاگاداری یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان کە شاگردن؟! ئاگاداری دەرچووان کە شوفێر و گارسۆنن؟!»
ئەم ڕۆژنامەنووسە ئاماژە بەوە دەکات کە لە پاش ١٤ تا ١٦ ساڵ خوێندن، کۆتا هەوڵدانی گەنجان بووە بە کرێکاری، چەکداری و دەستکەوتنی کاری ناتایبەتمەند. ناوبراو دەڵێت: «ئەوە دەستکەوتنی کار نییە کە دەرچووی ڕاگەیاندن شاگرد و کرێکار بێت، دەرچووی ژمێریاری کارت دابەش بکات، و دەرچووی بەشە پزیشکییەکان مووچەی ٢٥٠ تا ٣٠٠ هەزاریان هەبێت کە تەنها کرێی هاتوچۆ و خواردنیان دابین دەکات.»
ئەم ڕەخنەیە لە کاتێکدایە کە لە سایەی گەندەڵیی بەرفراوان و دابەشکردنی پۆست و کارەکان بە پێی واستە و حیزبایەتی، گەنجانی لێهاتوو و یەکەمەکانی زانکۆ بێکار ماونەتەوە، لە کاتێکدا کەسانی حزبی و ناپسپۆڕ لە پۆستەکاندا جێگیر کراون. یونس تاریق لە کۆتاییدا جەخت دەکات کە خۆی یەکەمی دانەمەزراوە و دەستی داوەەتە کاسبی، بەڵام ئەم دۆخە نیشانەی شکست و قەیرانی قووڵی کارگێڕی و سیاسیی دەسەڵاتی هەرێمە لە بەرامبەر لاواندا.
No Comment! Be the first one.