چاویارنیوز – نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی، لە هێرشێکی تونددا بۆ سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، پرسیار لەسەر پێناسەی «جاش و سیخوڕ» دەکات و دەسەڵات بە دووڕوویی و هەڵگێڕانەوەی ڕستەکان تۆمەتبار دەکات؛ لە کاتێکدا پێشتر ئەوانەی داوای مافی بژێوییان دەکرد بەم ناوانە وەسف دەکران، ئێستا خۆیان بۆ پۆستەکانی بەغدا سەریان داناوە.
مامۆستا دڵشاد میرانی لە پەیامێکدا هەڵوێستێکی توندی تێشکاندەوە و ڕایگەیاند: «ئێستا کێ جاش و سیخوڕە؟ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە شەڕی مافی گشتی و بژێوییان دەکرد؟ یان ئەو خۆفرۆشانەی کە شەڕی پلە و پۆست بۆ ئەو عێراقە دەکەن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان تەڵاقیان دابوو؟!و
ئەم لێدوانە توندەی مامۆستا دڵشاد میرانی وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ و ڕەخنەگرانە دێت بۆ ئەو تۆمەتانەی کە پێشتر دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاراستەی دەنگە ناڕازییەکان و مامۆستایانیان دەکرد، کاتێک داوایان دەکرد مافە داراییەکانیان لە ڕێگەی بەغداوە دابین بکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا خودی لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم کەوتوونەتە ململانێ و کێبڕکێیەکی توند و بێسەروبەر بۆ بەدەستهێنانی وەزارەت و پۆستە باڵاکان لە حکومەتی فیدراڵیدا.
No Comment! Be the first one.