چاویارنیوز _ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بەردەوامبوونی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخەکە و دوورکەوتنەوەی زیاتر و کۆنەبوونەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران ئامادەیە بۆ هەموو رێگەیەک کە بەرگریی لە خۆی بکات، بەڵام ئەمە بەو مانا نییە کە هەموو گفتوگۆ و دانووستانێک رەتبکاتەوە، ئێران ئامادەیە رێگەی گفتوگۆش بەکار بهێنێت.
پزیشکیان وتوویەتی: ئێران لەژێر هیچ پەستان و هەلومەرجێکی تونددا، دەستبەرداریی مافەکانی نابێت و هەموو رێگەیەکی جیاواز تاقیدەکاتەوە بۆ ئەوەی بگات بە ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە جەنگ.
ئێران بڕوای بە زمانی گفتوگۆیە، بەڵام هەموو رێگەیەکی بەرگریش تاقیدەکاتەوە
سەرۆک کۆماریی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، توندکردنی سزاکانی سەر ئێران، دەبێتە مایەی خراپتر بوونی دۆخەکە و پێویستە ئەمریکا لەوە تێبگات.
No Comment! Be the first one.