چاویارنیوز _ حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە مانگى داهاتووەوە مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە فەرمییەکان بکاتە ئەلیکترۆنى.
ئەمڕۆ دووشەممە، نەبیل نەجار سەرۆکی دامەزراوەی پارەدانی ئەلیکترۆنیی عێراق ڕایگەیاند: لە 1ى تەموزی 2025وە لە دامەزراوەکانى عێراق مامەڵە بە پارەى کاش ناکرێت و پێویستە پارەدان بە کارتى ئەلیکترۆنى بێت.
راشیگەیاندووە، زیاتر لە 22 ملیۆن کارتى ئەلیکترۆنیى پارەدان لە عێراق هەن، ئەگەر هەیە لەگەڵ نزیکبوونەوەى 1ى تەموز ژمارەکە زیاتر بێت.
وتیشی: لە 18ى کانونى دووەمى 2023، حکومەتى عێراق بڕیاری دا مامەڵە داراییەکان لە پارەى کاشەوە بکرێنە پارەدانى ئەلیکترۆنى.
عێراق
حکومەتى عێراق مامەڵە داراییەکان دەکاتە ئەلیکترۆنى
حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە مانگى داهاتووەوە مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە فەرمییەکان بکاتە ئەلیکترۆنى

No Comment! Be the first one.