چاویارنیوز _ ئەحمەد عەدنان ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی سادقون (سەربە عەسایبی ئەهلی هەق) باس لەوە دەکات،سێ سەعات پێش هێرشەکەی ئەمریکا و سعودیە بۆسەر هێزەکانی عێراق، تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق، بەشێک لە لێپرسراوە عێراقییەکانی ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام فالح فەیاز فەرمانەکەی بۆ چۆڵکردنی بارەگاکان جێبەجێ نەکردووە.
باس لەوە دەکات، سەعات 11ی شەو عەلی زەیدی ئاگادار کرابووەوە کە سەعات ٢ی بەیانی 7 پارێزگا (لەوانە موسڵ، بەسرە، مەداین و کەربەلا) دەکرێنە ئامانج و بڕیارەکە گەڕانەوەی بۆ نییە.
عێراقییەکان ئاگاداری هێرشەکەی سعودیە بوون
بەپێی زانیارییەکانی میدیای عێراقی، ئەمریکا و سعودیە بەشێک لە سەرکردە عێراقییەکانیان لە هێرشەکان ئاگادارکردووەتە، بەڵام بڕیاری چۆڵکردنی بارەگاکان جێبەجێ نەکراوە.
No Comment! Be the first one.