چاویارنیوز _ وەیسی ئاکتاش، یەکێک لە گیراوانی دوورگەی ئیمراڵی لە تورکیا، پاش زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیکردن، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئازادکرا.
ئاکتاش، بە 30 ساڵ زیندانیکردنی سزادرابوو، هەرچەندە سزاکەی لە مانگی نیسانی 2024 تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنەکەی دواخرابوو.
بەگوێرەى میدیاکانی تورکیا، وەیسی ئاکتاش رۆژی 25ـی ئەم مانگە ئازادکراوە.
ئاکتاش بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئەندامێتیی لە گروپی گەریلا، سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
وەیسی ئاکتاش خەڵکی شارى دیاربەکری باکووری کوردستانە و لەساڵی 2015ـەوە بۆ زیندانی ئیمراڵی گواستراوەتەوە و وەک سکرتێری ئاپۆ کاریکردووە.
پاش زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیکردن؛
سکرتێرەکەی ئاپۆ ئازادکرا
ئاکتاش کە خەڵکی دیاربەکرە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئەندامێتیی لە گروپی گەریلا، سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

No Comment! Be the first one.