چاویارنیوز _ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بەشێکی زۆری دارستانەکانی ئەزمیر بەهۆکارێکی نادیار سوتا، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
ڕایانگەیاندووە، چەند رۆژێکە ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی شارۆچکەی ئورلای سەربە پارێزگای ئیزمیر کەوتووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.
باس لەوەش دەکەن، زیانێکی زۆر بەر دارستان و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە و زیانی گیانی و مادییەکان نەزانراوە.
ئاگرەکەی تورکیا بەردەوامە
بەپێی ئامارەکانی تورکیا، لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە تورکیا 67 هەزار دۆنم زەوی بە ئاگر سوتاوە.

No Comment! Be the first one.