چاویارنیوز ـــ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری کوردی”خواژن” گەیشتە 33هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژینگە و مافی مرۆڤی ECOCINE لە بەرازیل.
کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی”خواژن ” لە بەرهەمهێنانی پویا تالەبنیا و لە دەرهێنانی حەدیس مورادی و پەریسا عەبدوڵڵاهی، گەیشتە 33هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ECOCINE، ژینگە و مافەکانی مرۆڤ لە بەرازیل.
ئەم فێستیڤاڵە ٣٣ ساڵەیە، یەکێکە لە کۆنترین ڕووداوە سینەماییەکانی جیهان لە بواری ژینگە و مافی مرۆڤدا، ئەمساڵیش، هاوکات لەگەڵ COP30 (ئەم کۆنفرانسە سەکۆیەکە بۆ سەرکردەکانی جیهان، زانایان، چالاکوانان و هتد بۆ کۆبوونەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و خێراکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای جیهانی گۆڕانی کەشوهەوا) لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت لە شاری بێلم لە بەڕازیل و بە شێوەیەکی تێکەڵاو (بە شێوەی کەسی و ئۆنلاین).
کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی “خواژن” کە بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتییەکەی لەلایەن “سۆڵماز ئێعتماد” بەڕێوەدەبرێت، ڕێوڕەسمی دێرینی پارێزگای کوردستان لە میراتی جیهانی هۆرامان دەگێڕێتەوە، کە خەڵکی ئەم خاکە هەزاران ساڵە پاراستوویانە.
No Comment! Be the first one.